زیاد جەبار، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی کوردستان بە کوردسات نیوزی راگەیاند، لە کۆبوونەوەکەدا پرسەکانی ئەنجامدانی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان و کورسیی پێکھاتەکان تاوتوێدەکرێن.

بڕیاربوو رۆژی شەممە دەزگای ھەڵبژاردنی یەکێتی و پارتی کۆببنەوە، بەڵام بەھۆی نەخۆشکەوتنی ئەندامێکی وەفدی یەکێتی کۆبوونەوەکە دووجار دواخرا.

رۆژی ٢٨ی شوباتی رابردوو، دەزگای ھەڵبژاردنی یەکێتی و پارتی لە ھەولێر کۆبوونەوە و رێککەوتن کە ھەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمان بە چوار بازنە بێت، بە جۆرێک نیوەی بە لیستی کراوە و نیوەی بە لیستی داخراو ئەنجام بدرێت، ھەروەھا ژمارەی کورسی بازنەکان لەسەر بنەمای ئاماری وەزارەتی بازرگانی عێراق بێت و بۆ سوودوەرگرتنیش لە لیستی دەنگدەران ھەماھەنگی لەگەڵ کۆمسیۆنی عێراق بکرێت.