ئێران چەند کەسێک لەسەر دۆسیەی ژەھراویبوونی خوێندکاران دەستگیردەکات
٧ی ئازاری ٢٠٢٣
سەید مەجید میر ئەحمەدی، یاریدەدەری وەزیری ناوخۆی ئێران بۆ کاروباری ئەمنی، سەبارەت بە دواین پێشھاتەکانی پەیوەست بە ژەھراویبوونی خوێندکاران رایگەیاند، بە پشت بەستن بە رێوشوێنی دەزگا ھەواڵگرییەکان، چەند کەسێک لە پێنج پارێزگا دەستگیرکراون.
وتیشی، لایەنە پەیوەندیدارەکان لێکۆڵینەوەی تەواو دەکەن و دوای تەواوکردنی زانیارییەکان و دەستکەوتنی ئەنجامێکی روون، رای گشتی ئاگادار دەکەنەوە.
بەوتەی یاریدەدەری وەزیری ناوخۆی ئێران ، دوژمن ھەوڵی دروستکردنی ترس و پشێووی لە ناو سیستمی خوێندنی وڵاتەکەی دەدات و ھەوڵدەدات پرسەکە زیاد لە قەبارەی خۆی گەورە بکات


