رەوەندی کوردی لە فەرەنسا دژی کۆمەڵکوژییەکەی پاریس خۆپیشاندانیان ئەنجامدا
٢٦ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٢
خۆپیشاندەران و ھونەرمەندان وێنەی شەھیدانی کۆمەڵکوژییەکەی پاریسیان بەرزکردەوە و داوایان لە "ئیمانوێل ماکرۆن"سەرۆکی فەرەنسا کرد، کۆمەڵکوژی ٩ی کانوونی دووەمی ٢٠١٣ و کۆمەڵکوژییەکەی ئەم مانگە روون بکرێتەوە، کە ئەوەش ئەرکی سەرەکی سەرۆک وەزیرانە و پێویستە بڕیاری نھێنی لەسەر دۆسیەکە لاببرێت.
جەختیشیان لەوەکردەوە ، قبوڵناکەن ئەو کردەوەیە لەسەر بنەمای ڕەگەزپەرستی ھەڵبسەنگێنرێت.
لە کۆتایی خۆپیشاندانەکەدا راگەیەنرا، رۆژی سێشەممەش بەردەوامی بە خۆپیشاندانەکان دەدەن و بە ڕێپێوان لە بەردەم بینای کۆمەڵەی رۆشنبیری ئەحمەد کایاوە بەرەو وەزارەتی دادی فەرەنسا دەڕۆن.