قالیباف: سەردەمی خستنەخوارەوەی فڕۆكەی ئێف 35 و ئێف 15 دەستیپێكرد
لاوان
١٩ی ئەیلوولی ٢٠٢٦
سەرۆكی پەرلەمانی ئێران هۆشداریی دەداتە ئەمریكا و سعودیە و دەڵێت، سەردەمی خستنەخوارەوەی فڕۆكە جەنگییەكانی ئێف 35 و ئێف 15 دەستیپێكردووە.
محەمەد باقر قالیباف سەرۆكی پەرلەمانی توركیا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئێكس بڵاویكردەوە: سەردەمی راوەدونانی فڕۆكە سەربازییەكانی ئێف 35 و ئێف 15 و خستنەخوارەوەیان دەستیپێكردووە، وڵاتانی خاوەن فڕۆكەكانیش ناچارن تەنها بڵێن زیانیان بەركەوتووە.
وتیشی: ئەو روداوانەی پێشتر كابووسێكی ترسناك بوون، ئێستا بوونەتە واقعێكی رۆژانە و پێویستە لایەنی بەرانبەر لەمەودوا وەك واقعێكی نوێ مامەڵەی لەگەڵدا بكات.
لەماوەی رابردووشدا ئەمریكا بە ئامانجگرتنی فڕۆكەیەكی جەنگیی ئێف 35ی لە ئاسمانی ئێران ئاشكراكرد و سعودیەش بە ئامانجگرتنی سێ فڕۆكەی ئێف 15ی لە شەڕی دژی حوسییەكانی یەمەن راگەیاند.


