مەزڵوم کۆبانێ: بە وردی بەدواداچون بۆ جموجوڵی تیرۆریستانی داعش دەکەین
هادی
٢٦ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٢
"عەلی حەجۆ"ھاوسەرۆکی کۆمیتەی ھێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ رایگەیاند، سێ ئەندامی ھێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ و سێ شەڕڤانی"ھەسەدە"شەھید بوون، دوای ھێرشەکەش دەستیان بە ئۆپراسیۆنێکی فراوان کردووە.
روانگەی سوریا بۆ مافەکانی مرۆڤ رایگەیاند، تیرۆریستانی داعش لە خۆرئاوای شاری رەققە پەلاماری گرتووخانەی سەربازیی ھێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی رۆژئاوای کوردستانیان داوە کە نزیکەی ٢٠٠ تیرۆریستی دەستگیرکراوی تێدایە و شەڕ و روبەڕوبوونەوەی قورس روویداوە و دوو تیرۆریستی داعش کوژراون و تیرۆریستێکی تریش دەستگیرکراوە
ھاوکات"مەزڵوم کۆبانێ"فەرماندەی گشتیی ھێزەکانی سوریای دیموکرات"ھەسەدە"لەسەر پەلامارەکەی داعش بۆسەر ھێزەکانیان لەشاری ڕەققە رایگەیاند، لە نزیکەوە بە وردی بەدواداچون بۆ جموجوڵی شانە تیرۆریستییەکانی داعش لەشاری ڕەققە دەکەن، چونکە بەپێی زانیارییەکان داعش ئامادەکاریی مەترسیدار دەکات.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، لەگەڵ ئەو پەلامارە تیرۆریستیانە، ھەڕەشەکانی تورکیاش لەدژی ناوچەکە بەردەوامن و ئەو ھەڕەشانەش وەک دەبینرێت سەقامگیریی و ئاسایشی ناوچەکەی کردۆتە ئامانج.