کەسێک لە ناحیەی چوارقوڕنە بە چەقۆ کوژرا
کوردسات نیوز
٢٥ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٢
بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین رایگەیاند، ئەم شەو تەرمی کەسێک گەیەندرایە پزیشکی دادوەری ڕانیە، دەرکەوت کە شوێنەواری چەقۆ بەسەر جەستەیەوە ھەیە و بەو ھۆیەوە گیانی لەدەستداوە دەستبەجێ ڕێکاری یاسایی گیرایەبەر.
ئاشکراشیکرد، دوای گرتنەبەری ڕێکاری یاسایی، بەگوێرەی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان کەسە کوژراوەکە بەناوی (ع،ح،ع) لەدایکبووی ساڵی ١٩٩١ ڕەگەزی نێر دانیشتوی گوندی قەرەنیاغا سەربە ناحیەی چوارقوڕنە دەرکەوت لە سنوری گوندی قەرەنیاغا سەربە ناحیەی چوارقوڕنە لەلایەن ھاوڕێیەکیەوە بە چەقۆ پەلامار دراوە و گیانی لەدەستداوە.
پۆلیسی ڕاپەڕین ئاماژەی بەوەشکردووە، دوای ئەوەی ھێزەکانی ئاسایشی چوارقوڕنە چوون بۆ شوێنی ڕوداوەکە و بکوژەکەیان دەستگیر کرد، دواتر بەھەماھەنکی نێوان پۆلیس و ئاسایش بکوژەکە بەناوی (ش،ر،ش) لەدایکبووی ساڵی ١٩٩٢ لە ڕەگەزی نێر ڕادەستی پۆلیس کرا.
راشیگەیاند، تەرمی کوژراوەکە دوای ئەنجامدانی توێکاری پزیشکی ڕادەستی کەسوکاری کرایەوە. مەلەفی لێکۆڵینەوە بۆ ڕوداوەکە کرایەوە و ئێستا بکوژی ناوبراو بەپێی مادەی ٤٠٦ لە یاسای سزادانی عێڕاقی ڕاگیراوە و لێکۆڵینەوە لە ڕوداوەکە بەردەوامە.