سەرۆکایەتی تورکیا: فەرەنسا پشتیوانی ھێزە کوردییەکان دەکات
کوردسات نیوز
٢٥ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٢
ئیبراھیم کاڵن وتەبێژی سەرۆکایەتی تورکیا، ھەڵوێستی وڵاتەکەی سەبارەت بە خۆپیشاندانی رەوەندی کوردی دوای ھێرشکردنە سەر ناوەندی کلتوری ئەحمەد کایا لە پاریس راگەیاند و فەرەنسای بە پاڵپشتیکردنی ھێزە کوردییەکان ناوزەندکرد و داوای کرد لە دوای ئەو گرژی و ئاڵۆزییانەی لە خۆپیشاندانەکانی پاریس روویاندا چیتر پشتیوانی ھێزە کوردییەکان نەکات.
رەوەندی کوردی لە فەرەنسا رووداوی ھێرشکردنە سەر ناوەندی کلتوری ئەحمەد کایا کەبەھۆیەوە ٣ کورد کوژران و سێی تریش برینداربوون، کارێکی تیرۆریستییەو تورکیا لە پشت رووداوەکەوەیە، بەو پێیەی ١٠ ساڵ لەمەوبەر و لە ھەمان ناوچەی پاریس دەزگای ھەواڵگری تورکیا ٣ سەرکردەی پارتی کرێکارانی کوردستانی تیرۆرکردوە.