کەشناسیی ھەرێم: بەفربارین لەم ناوچانە بەردەوام دەبێت
کوردسات نیوز
٢٥ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٢
بە پێی پێشبینییەکانی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی ھەرێمی کوردستان، پێشبینییەکانی بۆ رەوشی کەشوھەوای ئەمڕۆو سبەینێی شارەکانی ھەرێم بڵاوکردەوە.
کەشناسی پێشبینی کردووە، ئەمڕۆ یەکشەممە، ئاسمان ھەوری تەواو دەبێت و ھەندێ کات دەگۆڕێت بۆ نیمچە ھەور، لەگەڵ ئەگەری بارینی نمەباران لە ڕۆژھەڵاتی ھەرێم و ھەندێ ناوچەی گەرمیان و ناوچە شاخاوییەکانی ھەولێرو دھۆک.
ھەروەھا لەکاتەکانی شەویشدا تەمومژ لە ڕۆژھەڵاتی ھەرێم و ناوچە شاخاوییەکان دروستدەبێت، لەگەڵ بارینی بەفر لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکانی باکووری ڕۆژھەڵات.
کەشناسیی ھەرێم پێشبینی ئەوەشی کردووە، سبەینێ دووشەممە، ئاسمان نیمچە ھەورو ھەوری تەواو دەبێت، پلەکانی گەرماش بەراورد لەگەڵ ئەمڕۆ، بە نزیکەی ( ١ تا ٢ ) پلە بەرزدەبنەوە.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
ھەولێر : ١٥ پلە
سلێمانی : ١٤ پلە
دھۆک : ١٦ پلە
کەرکوک : ١٧ پلە
ھەڵەبجە : ١٤ پلە
زاخۆ : ١٧ پلە
سۆران : ١٣ پلە