سوریا گەمارۆی توندی خستۆتە سەر کوردانی ئاوارەی عەفرین لە باکوری حەلەب
٢٥ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٢
لە مانگی ئەیلولی ٢٠٢٢وە تا ئێستا، ھێزەکانی حکومەتی سوریا گەمارۆی توندیان خستۆتە سەر شارۆچکەی تەل رەفعەت و پێنج کەمپی باکووری حەلەب و رێگری دەکەن لە ھاتنی سوتەمەنی و خۆراک و دەرمان بۆ ناوچەکە، بەوھۆیەشەوە قەیرانی سوتەمەنی و دەرمان و بەشێک لە خۆراک دروست بووە و جوڵەی دانیشتوان و بازاڕەکان و دامەزراوەکان بە تەواوەتی پەکی کەوتووە.
بێریڤان خەلیل، ھاوسەرۆکی دەستەی خوێندن لە ھەرێمی عەفرین رایگەیاند، بەھۆی نەبوونی سووتەمەنی، نزیکەی یەک مانگە خوێندکاران دەوامیان نەکردووە و جگە لە قەیرانی گەرمکردنەوە، رووبەڕووی گرفت بوونەتەوە لە دابینکردنی ھۆیەکانی گواستنەوە بۆ خوێندکاران.