دەقی پیرۆزباییەکە...

بەبۆنەی یادی لەدایکبوونی حەزرەتی مەسیح (سڵاوی خوای لێ بێت)، گەرمترین پیرۆزبایی لەخوشک ‌و برا مەسیحییەکانی ھەرێمی کوردستان و عیراق بەتایبەت و جیھان بەگشتی دەکەین، ھیوادارین ئەم یادە ببێتە مایەی قوڵکردنەوەی پرەنسیپەکانی ئاشتی و لێبوردەیی و پێکەوەژیان و خۆشەویستیی و برایەتیی کە مژدەی ئایینە ئاسمانییەکانە.

مەسیحییەکان پێکھاتەیەکی رەسەن و دانەبڕاون لەمێژووی نەتەوەکەمان و بەشدارێکی سەرەکین لەبزووتنەوەی سیاسی و کۆمەڵایەتی لەکۆمەڵی کوردەواریدا.

ھەر لەم بۆنەیەدا پێویستیی پاراستنی کلتوری ئەو پێکەوەژیانە ئاشتییانەیە دووپاتدەکەینەوە، وەک ھەمیشە بە بنەمایەکی گرنگ و سەرەکی دەزانین و پەرۆشین بۆ پارێزگاریکردن لە مافەکانی خوشک و برا مەسیحییەکانمان و لەوپێناوەشدا ھیچ درێغیەک ناکەین.

مەکتەبی سیاسی
یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان