بارانبارین لە ھەرێمی کوردستان بەردەوام دەبێت
کوردسات نیوز
٢٤ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٢
بەرێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ شەممە ئاسمان ھەوری باراناوی دەبێت لە ھەموو ناوچەکانی ھەرێمی کوردستان و کاریگەرییەکەی لە ناوچەکانی سلێمانی و گەرمیان زیاتر دەبێت و ئەگەری بارینی بەفرێکی کەم ھەیە لە ناوچە شاخاویە سنوورییەکانی باکوور و باکووری خۆرھەڵاتی ھەرێم.
ئاشکراشیکرد، پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە بە نزیکەی دوو تا چوار پلە بە بەراورد لە تۆمارکراوی رۆژی پێشووتر.
کەشناسی ھەرێمی کوردستان دەشڵێت، سبەی یەکشەممە ئاسمان ھەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بارینی نمەباران لە زۆربەی ناوچەکاندا لە کاتەکانی ئێوارەدا کاریگەری کەم دەبێتەوە ئاسمان دەگۆرێت بۆ نیمچە ھەور.