بافڵ جەلال تاڵەبانی: رووداوەکەی پاریس و ھێرشکردنە سەر رەوەندی کوردی نیگەرانی کردین
ڕێبوار
٢٤ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٢
سەرۆکی یەکێتی پەیامێکی لەبارەی رووداوی ھێرشکردنە سەر رەوەندی کوردی لە پاریس بڵاوکردەوەو رایگەیاند، رووداوەکەی پاریس و ھێرشکردنە سەر رەوەندی کوردی نیگەرانیکردن، دڵیان لەگەڵ کەسوکاری قوربانییەکانە و ھاوخەمیانن، بەدەنگەوەھاتنی سەرۆکی فەڕەنسا و دامەزراوە رەسمییەکان جێگەی رێزە و ھیوادارن بەزووترین کات دادپەروەری جێبەجێبکرێت.
ئێوارەی دوێنێ کەسێکی چەکدار ھێرشی کردە سەر ناوەندێکی رۆشنبیریی کوردی لە پاریسی پایتەختی فەڕەنسا و سێ کەس کوشت و سێ کەسی تریشی بریندار کرد، کە سەرجەمیان کوردن، دوای رووداوەکەش رەوەندی کوردی لە پاریس خۆپیشاندانی کردوو ئاڵۆزی لە نێوان خۆپیشاندەران و ھێزە ئەمنییەکاندا روویدا.