دانیشتووانی شاری زاھیدانی ئێران خۆپیشاندانیان کرد
٢٣ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٢
بۆ١٢مین ھەفتە لەسەریەک دانیشتوانی شاری زاھیدانی سەر بە پارێزگای سیستان بلوجستان دوای نوێژی ھەینی خۆپیشاندانیان کردوو چەندین دروشمیان لە دژی دەسەڵات وتەوە.
عەبدولحەمید ئیسماعیل زاھی ئیمامی ھەینی زاھیدان رایگەیاند، دەسەڵاتی ئێستا بە پشتیوانی گەل ھاتووەو تا ئەو کاتەی گەل پشتیوانی بکات بەردەوام دەبێت .
وتیشی، دەسەڵات بەبەکارھێنانی چەک و توندوتیژی ناپارێزرێت و پێویستە ھێزەکانی سوپا بگەڕێنەوە شوێنەکانیان خۆیان بەدووربگرن لە سەرکوتکردنی خۆپیشاندەران.
خۆپیشاندان و ناڕەزاییەکانی ئێران و رۆژھەڵاتی کوردستان زیاتر لە سێ مانگە بەردەوامەو تا ئێستا ٥٠٦ کەس گیانیان لەدەستداوە.