سوپای تورکیا تەقەی ھەڕەمەکی لە گوندەکانی برادۆست کرد
ئایار
٢٣ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٢
پەیامنێری کوردسات نیوز لە برادۆست رایگەیاند، لە بەیانیی ئەمڕۆوە سوپای تورکیا بە دۆشکە تەقەی ھەڕەمەکی لە گوندەکانی ناوچەی خەلیفان و سیران لە سنووری برادۆست کردووە و بە وتەی چەند کەسێک لە دانیشتووانی ئەو گوندانە، تەقەی ھەڕەمەکیی تورکیا چەند سەعاتێک بەردەوامبووە.
تەقەی ھەڕەمەکی تورکیا لە گوندەکانی سنووری برادۆست لە کاتێکدایە، رۆژی چوارشەممە فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بە چڕی کوێستانەکانی بەربزین و گەرووی سنگایان لە سنوری قەزای سیدەکان بۆردومان کرد