چاوش ئۆغلۆ بۆ بلینکن: ئۆپراسیۆنەکانی تورکیا لە سوریا بەردەوام دەبێت
لاڤە
٢٣ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٢
لە پەیوەندییەکەدا "چاوش ئۆغلۆ" جەختی کردەوە لە بەردەوامیدان بە ئۆپراسیۆنەکانیان لە سوریا، لە پێناو پاراستنی ئەمنییەتی وڵاتەکەیان.
چاوش ئۆغلۆ و ئەنتۆنی بلینکن رەوشی ئۆکرانیان تاوتوێ کرد و جەختیان کردەوە لە گرنگی جێبەجێکردنی رێککەوتنی رەوانەکردنی دانەوێڵە و فراوانکردنی ھاوپەیمانی باکوری ئەتڵەسی "ناتۆ".
وەزیرانی دەرەوەی تورکیا و ئەمریکا کڕینی فڕۆکەی ئێف ١٦شیان تاوتوێکرد، کە تورکیا بەپێی رێککەوتنێک لە ئەمریکای دەکرێت.