ڕەشمار ئێزدیار ڕەشۆ، منداڵێکی تەمەنی پێنج ساڵانی خەڵکی شاری عەفرینی رۆژئاوای کوردستانە و نەخۆشی کارەبای زیادەی مێشک و رەبۆی ھەیە و پێویستی بە ھەناسەدانی دەستکردە، لە ماوەی رابردوودا بەھۆی بۆردومانی تورکیا ئاوارەی گوندی مازەرێ-ی ھەرێمی شەھبا بوو و ئابڵوقەی حکومەتی سوریاش نەتوانرا دەرمان بۆ نەخۆشییەکەی و ئامێری ھەناسەدانی دەستکردی بۆ دابین بکرێت. 

خێزانی رەشمار ئێزدیار، بە ناچاری لە ڕێگەی پاتری مۆلیدەوە ئامێری ئۆکسجینەکەیان کار پێدەکرد، چونکە بەبێ ئۆکسجینی دەستکرد ناتوانێت بژی و لە رەوشێکی خراپی تەندروستیدا بوو.

دوای سەردانەکەی بۆ رۆژئاوای کوردستان، بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ئەرکی چارەسەرکردن و یارمەتیدانی ئەو منداڵ و خانەوادەکەی گرتووەتە ئەستۆ.