"جۆرجیا میلۆنی" تەمەنی ٤٥ ساڵە و لە مانگی تشرینی یەکەمی رابردوو وەک یەکەم سەرۆک وەزیرانی ژن لە ئیتاڵیا ھەڵبژێردرا. 

ئیتاڵیا لە ساڵی ٢٠١٤ەوە ئەندامە لە ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش و چەندین ھاوکاری و پاڵپشتی پێشکەشی عێراق و ھەرێم کردووە. 

بەپێی راپۆرتی ھاوپەیمانی نێودەوڵەتیش، ئیتاڵیا ٩٠٠ سەرباز و راوێژکاری لە عێراق و ھەرێم ھەیە کە مەشق و راھێنان بە ھێزی پێشمەرگە و سوپای عێراق دەکەن. 

ھاوکات ئیتاڵیا ئەندامی دامەزرێنەری یەکێتی ئەوروپایە و سێیەم گەورەترین ئابورییە لە ناوچەی یۆرۆ.