فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکومەتی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند، بە پێی دوایین ئاماری وەبەرھێنانی کانزایی وەزارەتی سامانە سروشتییەکان، تا ئێستا ١٥٦ھەزار ٥٣٩ خێزان سوودمەند بوونە لە وەرگرتنی نەوتی سپی و پرۆسەکەش بەردەوامە.

ئاشکراشیکرد، تا ئێستا بڕی ٣١,٩٠٣،١٦٤ لیتر نەوتی سپی لە کۆمپانیاکانی راسپێردراو وەرگیراوە و لە سنووری پارێزگای سلێمانی و ھەڵەبجە ١٢ ملیۆن و ٢١٣ ھەزار و ٨٠٠  لیتر دابەش کراوە و ٦١ ھەزار و ٦٩ خێزان لە سنووری پارێزگای دھۆکیش ١٠ ملیۆن و ٦٣٩ ھەزار و ٦٠٠ لیتر دابەش کراوە و ٥٣ ھەزار و ١٩٨ و  خێزان و لە سنووری پارێزگای ھەولێر ھەشت ملیۆن و ٤٥٤ ھەزار و ٤٠٠ لیتر دابەش کراوە و ٤٢ ھەزار و ٢٧٢   خێزان سوودمەند بوونە.

راشیگەیاند، بۆ دابەشکردنی نەوتی سپی ھەرێمی کوردستانی بەسەر سێ ناوچە دابەشکراوە، ناوچە شاخاوییەکان ٣٢٠ ھەزار خێزان، ناوچەکانی دەورووبەر ٣٤٠ تا ٣٤٥ ھەزار خێزان، سەنتەری شارەکان ٦٢٥ ھەزار خێزان، بە گشتی دەکاتە ملیۆنێک و ٢٥٧ ھەزار خێزان.