بەپێی ئامارەکە ھێرشەکانی تورکیا بۆ سەر ناوچەکانی باکور و ڕۆژھەڵاتی سوریا پێی ناوەتە ١٤یەمین ڕۆژەوە و لە ناوچەی دێرک تاکوو ناوچەی شەھبا ٤٦ گوند بە تانک و فرۆکەی بێفرۆکەوان تۆپباران و بۆردومان کرد.

ھەر بە پێی ئامارەکە، لە گوندی موجیبرای سەر بە ناوچەی تل تەم، گوللـە ھاوەنێکی تۆپبارانەکانی پێشوو، کە نەتەقیبووەوە، لە نێو منداڵاندا تەقیوەتەوە و بەوھۆیەشەوە چوار منداڵ بریندار بوون.

ئەوەش لە کاتێکدایە تورکیا لە ١٩ی تشرینی دووەمی ئەمساڵەوە ھێرشەکانی بۆسەرناوچەکانی باکور و ڕۆژھەڵاتی سوریا دەستیپێکردووە، بەو ھۆیەشەوە دەیان ھاووڵاتی مەدەنی، برینداربوون و ژمارەیەکیش گیانی لە دەستداوە و زیانی زۆری ماددیش بە ژێرخانی ئابووری ئەو ناوچانە کەوتووە.