رێکخراوی ھەنگاو بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاویکردەوە، سەعدی عەباسی خەڵکی شاری پیرانشار ئێوارەی رۆژی یەکشەممە لەلایەن ھێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیرکراوەو گواستراوەتەوە بۆ گرتوخانەی ئورمییە لە دوو رۆژی رابردوودا دوو منداڵ بەناوەکانی ھەڵوێست رەزایی و میلاد عەزیزی لە گوندی نگل سەر بە شاری کەڵاتەرزان  دەستگیرکراون و گواستراونەتەوە بۆ گرتووخانەی ئیتڵاعات لە سنە. ھەروەھا دلێر نەسروڵاھی چالاکوانی خەڵکی شاری سنە لە رۆژی شەممەوە دەستگیرکراوەو بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە.

بە پێی زانیارییەکانی رێکخراوی ھەنگاو، ئیحسان عەبدوڵا پور و شەھرام دێھوەندی کە ھەردووکیان  خەڵکی گوندی بادیناوێ سەر بە شاری پیرانشارن  لەسەرەتا مانگی رابردووەوە لە لایەن ھێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیرکراون و تا ئێستا لە گرتووخانەدان.