قوباد تاڵەبانی پەیامێکی پیرۆزبایی بۆ خاوەن پێداویستی تایبەت بڵاوکردەوە
کوردسات نیوز
٣ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٢
"قوباد تاڵەبانی" سەرپەرشتیاری مەکتەبی سکرتاریەتی سەرۆک مام جەلال لە پەیامێکدا بەبۆنەی رۆژی جیھانی خاوەن پێداویستی تایبەت پەیامێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، سەرباری دەربڕینی خۆشەویستی و پیرۆزبایی بۆ خاوەن پێداویستیەکانی جیھان و عێراق و ھەرێمی کوردستان، ھیواخوازە ئەو رۆژە رۆژە تەنیا بۆنەیەک نەبێت بۆ قسەکردن و بەڵێنێک کەبەدی نەیەت، بەڵکو ببێتە سەرەتای گۆڕانکارییەک بەرەو دانپێدانانی راستەقینە بەمافەکانی خاوەن پێداویستییە تایبەتەکاندا.
ھەروەھا ئاماژە بۆ ئەوەشدەکات، قۆناغی ئایندە بۆ خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان دەرفەتێک بێت بۆ ژیانێکی شکۆمەندانە و مامەڵەیەکی بنیاتنراو لەسەر رێز و ھەڵسەنگاندنی کارو گرنگیدان بە توانا و لێھاتووییان، سەرباری ھەوڵدان بۆ رەخساندنی زەمینەی زیاتری چوونەوە نێو کۆمەڵ و پێکھێنانی خێزان و دۆزینەوەی ھەلی کار.