مانگرتنی گشتی لە رۆژھەڵات و ئێران بەڕێوەدەچێت
ڕێبوار
٣ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٢
گروپێکی گەنجان لە تاران داوایان لە ھاووڵاتیان کردووە لەماوەی ئەو سێ رۆژە دا لە سەعات ١٠ بەیانی لە یەکتربڕی وەلیعەسر و یەکتربڕی فیردەوس شەرقی گردبوونەوەی جەماوەری رێکبخەن.
گەنجانی سنەش رایانگەیاندوە، بەردەوام دەبن لە خۆپیشاندان و ناڕەزایی و رۆژی ٧ی کانونی یەکەم دەکەنە خاڵی وەرچەرخان بۆ دەستپێکردنی بزوتنەوەیەکی نیشتمانی و دروستکردنی ھەماھەنگی لە نێوان بزوتنەوە جیاوازەکانی کۆمەڵگە.
گەنجانی ئەھواز و ئەردەبیل و کرکانیش بەھەمان شێوە بانگەوازی مانگرتنی گشتییان کردوە و داوایان لە ھاووڵاتیان کردوە لەماوەی ئەو سێ رۆژەدا بایکۆتی کاڵا نا پێویستەکان بکەن.
خوێندکارانی زانکۆکانی تاران و زانکۆی کوردستانیش لە سنە بڕیاریانداوە بەشداری مانگرتنی گشتی بکەن و نەچنە ھۆڵەکانی خوێندن.