عەمید محەمەد تەقی ئوسانلۆ فەرماندەی بارەگای حەمزەی سوپای پاسداران بە میدیاکانی وڵاتەکەی ووتوە،  سنورەکان لە ژێر کۆنترۆڵی ھێزە چەکدارەکانیاندایە بەڵام لە سنورەکانیان لەگەڵ عێراق جموجۆڵی تێکدەرانەی سەقامگیری ھەیە.

راشیگەیاندوە، بەرپرسانی ھەرێمی کوردستان پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ئەمریکییەکان ناشارنەوە و  ئەوانیش دەستوەردان لەو کارەدا ناکەن، بەڵام ھەر بوونێکی ئەمریکا لە سنورەکانیان رەتدەکەنەوە و ئەگەر روبەڕوی ئەمریکییەکان ببنەوە ھەرێمی کوردستان باجەکەی دەدات.

فەرماندەکەی سوپای پاسداران ئاماژەی بەوەشدا، دۆسییەیان لەبارەی ئەو نەیارانە ئامادەکردووە کە ھەرێمی کوردستان داڵدەی داون و داوایان کردووە رادەستیان بکەنەوە.