دەقی پرسەنامەکە : 

بەڕێزان خانەوادەی سەربەرزی خاڵە شێخ کەریمی شێخ عەبدولقادری گوللەنەبڕی سەنگاو.
‎بەڕێز عەمید ئاسۆ شێخ تەھا، بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی
‎بۆ کۆچی دوایی کاک شێخ رەزا شێخ کەریم، کەسایەتی دیاری سەنگاو، تێکۆشەری دێرین و مامی بەڕێزتان، پرسە و ھاوخەمی قووڵی خۆمان ئاڕاستەی بەڕێزتان دەکەین.
‎کاک شێخ رەزا یەکێکبوو لە کەسایەتییە تێکۆشەرەکانی کورد و لە رۆژانی سەختی خەباتدا، خاوەنھەڵوێستی جوامێرانەبوو و بەشدارییەکی چالاکی لە رێکخستنەکاندا ھەبوو. جگەلەوەی بنەماڵەکەشیان پشتوپەنای شۆڕش بوون و قوربانی زۆریان داوە.

‎لەخوای گەورە داواکارین رۆحی کۆچکردوو شاد بکات و سەبووری و ئارامی بەھەموولایەک ببەخشێت.
‎دڵسۆزتان 
‎بافڵ جەلال تاڵەبانی
‎سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان 
‎٢٠ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢ - بەغداد