سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی و سەرۆک مەسعود بارزانی لە پیرمام کۆبوونەوە
کوردسات نیوز
٤ی ئابی ٢٠٢٢
مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پیرمام پێشوازیکرد لە بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان، کۆبونەوەکە بە ئامادەبونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی ھەرێم و فوئاد حسێن وەزیری دەرەوەی عێراق بەڕێوەچوو و تیایدا، گفتوگۆ و بیروڕا سەبارەت بە بارودۆخی ئێستای عێراق و پێشھاتەکانی ئاڵوگۆڕکرا، ھەروەک لەپێناو یەکخستنەوەی نێو ماڵی کورد بڕیاردرا کاربکرێت بۆ یەک ھەڵوێستی ھێزە سیاسییە کوردستانیەکان لە بەرامبەر ئەو ئاڵەنگارییانەی کە ڕوبەروی عێراق و ھەرێمی کوردستان بونەتەوە و بۆ ئەو مەبەستەش کۆبونەوەکان بەردەوام دەبن.