چاوەکان لەسەر سویسران؛ ئەمڕۆ وەفدی ئەمریکا و ئێران کۆدەبنەوە
بڵند
٢١ی حوزەیرانی ٢٠٢٦
درەنگانێکی شەوی رابردوو، وەفدێكی ئێرانی بۆ بەدواداچوونی میكانیزمی جێبەجێكردنی بەڵێنەكان و کۆبوونەوە لەگەڵ وەفدی ئەمریکا گەیشتە سویسرا و جەی دیڤانسیش، کە ئێستا لە سویسرایە دەڵێت رەنگە کۆبوونەوەکان چەند رۆژێک بخایەنێت.
بڕیارە ئەمڕۆ یەکشەممە، لە ناوچەی گەشتیاری بورگنستۆک وەفدی ئەمریکا و ئێران بە نێوەندگیر پاکستان و قەتەر کۆببنەوە.
میدیاکانی ئەمریکا بەیانی ئەمڕۆ گەیشتنی جەی دیڤانسی جێگری دۆناڵذ ترەمپیان بۆ سویسرا راگەیاند و جێگەرکەی دۆناڵد ترەمپ ئاماژەی بەوەکردوە، رەنگە ئەم کۆبوونەوەیە یەکێک بێت لە هەوڵە دیپلۆماسییە هەرە بەرچاوەکانی نێوان تاران و واشنتۆن لە ماوەی چەندمانگی رابردوودا.
لای خۆشیەوە ئیسماعیل بەقایی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند بوو، دەستپێكردنی دانوستانە كۆتایییەكان لەگەڵ ئەمریكا بەستراوەتەوە بە جێبەجێكردنی پێنج بەندەكەی لێكتێگەیشتنەكەی نێوانیان و پرەنسیپی ئێران پابەندبوونە بەرانبەر پابەندبوون و لە ئەگەری بەردەوامی پێشێلكارییەكاندا، تاران بڕیاری چارەنوسساز دەدات.


