ڕاشیگەیاند، ئێمە وەکو وەزارەت دووپاتی دەکەینەوە کەسەرجەم کارەکانمان خزمەتە بەھەموو چین و توێژەکان  و بەتایبەت لە چاکسازییەکانی سەر بە وەزارەتمان کە ناوی خۆی بەخۆیەوەیەتی (چاکسازی) واتە ئەو کەسانەی ھەڵە یاخود تاوانێک ئەنجام دەدەن لە کۆمەڵگەدا. دوای وەرگرتنی سزای ئەو تاوانە بەپێی یاسا بەرکارەکانی ھەرێمی کوردستان،  کە سزادان و دادگایی کردن لەدەسەلاتی وەزارەتمان دا نییە ئەوە ئەرکی دەسەڵاتی دادوەری یە، پاشان جێ بەجێ نەکردنی یاسای لە سێدارەدان پەیوەندی بە وەزارەتمانەوە نییە  و چەند سالێکە لە ھەرێم ڕاگیراوە.

وەزارەتەکە ڕوونی کردەوە، ئێمە وەکو وەزارەت و بەڕێوەبەرایەتی گشتی چاکسازی وھەر ٦شەش بەڕێوەبەرایەتیەکەی چاکسازی لەسەر ئاستی ھەرێم کاری ئێمەیە بەپێی یاساو ڕێنمای چاکسازی لەم سزاداراوانەدا بکەین و  دووبارە شیاندنەوەیان بۆ بکرێت وەک تاکێکی تەندروست  بگەرێتەوە بۆ ناوکۆمەڵگە، لەم سۆنگەیەوە و بەلەبەرچاوگرتنی ئەو ئەرکەی ئەکەوێتە سەرشانمان و دەمانەوێت مافەکانی مرۆڤ کەوەک ستانداردێکی جیھانی بەسەر ھەموواندا وەک یەک و بەبێ جیاوازی جێ بەجێ بکەین و  بۆ ئەوەی لانی کەمی ئاسایشی کۆمەڵایەتی دەستەبەر ببێت، بۆ ھەر بابەتێکیش پەیوەندی بە سزادراوانەوە ھەبوبێت ھەرگیز پرسیار و بەدوادا چونمان بۆ تاوان و سزاکانیان نەکردوە چونکە ئەرکی ئێمە پێشکەش کردنی خزمەتگواریە بۆ سەرجەم سزادراوان بە بێ جیاوازی.

لە کۆتایدا ڕایگەیاند، بەخشینی بڕوانامە کەمکردنەوەی کەسێک یان لیخۆشبوونی نییە لە سزاکەی، تەنھا پاڵپشتی مەعنەویی یە بۆ ھەموو سزادراوان.