لە دیدارێکی نێوانیاندا، وێڕای دەربڕینی خۆشحاڵیی خۆی بۆ ئەو پەیوەندییە تووندوتۆڵ و ھاوئاھەنگییەی نێوانیان لە کاری دیپلۆماسی، کلێمنس زێمنتەر بە بایەخەوە باسی ئەو قۆناغەی کارکردنی خۆی کرد لە ھەرێمی کوردستان و خۆشحاڵیی خۆی دەربڕی بۆ ناسین و تێکەڵیی فەرھەنگی و مانەوەی لە ھەرێمی کوردستان.

د. ڕێواز فایەق بە گرنگییەوە ڕۆڵ و کاریگەریی بەڕێز کلێمنس سێمتنەر ھەڵسەنگاند وەک دیپلۆماتکارێکی خاوەن ئەزموون و شارەزا لە بەجێگەیاندنی ئەرکەکەیان و ھیوای سەرکەوتنیشی بۆ خواست لەو ئەرکە نوێیەی کە لەئایندەدا پێی دەسپێردرێت.

لە تەوەرێکی دیکەی دیدارەکەدا، باس لە دواین پەرەسەندنە سیاسییەکانی کوردستان و عێراق و دۆخی ناسەقامگیری ئێستای عێراق و کاریگەرییە نەرێنییەکانی لەسەر دۆخی گشتیی عێراق و ناوچەکە کرا.

ھەر لە دیدارەکە، ھەردوولا جەختیان لەسەر بەھێزکردنی زیاتری پەیوەندییەکان کردەوە لە سەرجەم بوار و سێکتەرە جیاوازەکاندا.