لەو رێوڕەسمەدا، کە ھەریەک لە خاتوو ھەتاو ئیبراھیم ئەحمەد و خاتوو لیلۆز ئیبراھیم ئەحمەد و ژمارەیەک کەسایەتی و بەرپرسی حزبی و حکومی ئامادەی بوون، بەوردی ئاماژە بە گەورەی کارەساتەکە و قوربانیانی درا و رۆڵی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانیش لە بەدەنگەوەچوونی ئێزیدییەکان و بەرگری لێکردنیان بەمێژووی و بەرپرسیارانە لە قەڵەمدرا، وەک وەفایەک بۆ دڵسۆزی و خەمخۆری ھەمیشەییان بۆ شنگال و خوشک و برا ئێزدییەکانیش رێزلێنانی تایبەت بە ھەریەک لە خاتوو ھێرۆ ئیبراھیم ئەحمەد و خاتوو شاناز ئیبراھیم ئەحمەد و بافڵ جەلال تاڵەبانی بەخشرا.

داوود جوندی سەرۆکی کۆمیتەی ئامادەکاری و رێکخەری رێوڕەسمەکە و لێپرسراوی مەڵبەندی رێکخستنی شەنگالی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لەوتەیەکیدا رایگەیاند: بەچاودێری و لەسەر ئەرکی خاتوو شاناز ئیبراھیم ئەحمەد، مەڵبەندی رێکخستنی شەنگال بەھەماھەنگی لەگەڵ مەکتەبی رێکخستن ئەم رێورەسمەی لەژێر دروشمی (برینی شەنگال و ئێزدییەکان تەنھا بەئاوەدانکردنەوە ساڕێژ دەبێت) رێکخستوە، لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا باسی لەکارەساتەکە و بارودۆخی ئێستای شەنگال و ئێزیدییەکان کرد.

لەبەشێکی دیکەی رێورەسمەکەدا، گوڵی رێز و وەفای خاتوو ھێرۆ ئیبراھیم ئەحمەد و خاتوو شاناز ئیبراھیم ئەحمەد دانرا.

بڕگەیەکی دیکەی رێوڕەسمەکە تایبەت بوو بە پێشانگای فۆتۆگرافەر ناسیح عەلی لەژێر ناوی( شەنگال لە میحنەتدا ).

رێکخراوی تیرۆرستی داعش بەرەبەیانی رۆژی ٣ی ئابی ٢٠٢٢، پەلاماری قەزای شنگالی داو جینۆسایدی دەرھەق بەخەڵکی شنگال و ئێزیدییەکان ئەنجامدا کەبەھۆیەوە سەدان کوردی ئێزیدی شەھیدبوون و ھاوکات ھەزاران ژن و منداڵیان رفاند کە تائێستاش ھەزارەھایان وەک کەنیزەک لەژێر دەستی ئەو رێکخراوە تیرۆرستییەدان و ھەزارانی تریشیان تا ئێستاش بێسەرو شوێنن.