باڵیۆزی ئەمریکا لە بەغداد لە تویتێکدا رایگەیاند، لەگەڵ کۆمەڵگەی ئێزدییەکان دەبن بۆ یادکردنەوەی ئەو کەسانەی لەدەستچوون، لەگەڵ ئەو کەسانەشی کە رزگاربوون لە جینۆسایدکردن لەسەر دەستی داعش.

راشیگەیاند، پابەندییەکانی خۆیان دووپاتدەکەنەوە، بۆ دڵنیابوونەوەی لەوەی ھەرگیز داعش نەتوانێت جارێکی تر ئایدیۆلۆژیای رقاوی خۆی بسەپێنێت، ھانی ھەموو لایەک دەدەن بۆ جێبەجێکردنی رێککەوتنی شنگال و یاسای رزگاربووانی ئێزدییەکان لە دەستی داعش.