یەکەی راگەیاندن و پەیویەندییەکانی سەرۆکایەتی داواکاری گشتی بڵاویکردەوە، لە کۆبوونەوەیەکدا لەنێوان سەرۆکایەتی داواکاری گشتی ھەرێمی کوردستان و بەڕێوەبەری گشتی وەبەرھێنان و بەڕێوەبەری تاقیگەی ناوەندی لە وەزارەتی سامانە سروشتییەکان، گفتوگۆ لەبارەی کوالێتی بەنزین و گاز و بەرزبوونەوەی نرخەکانیان لە شارەکانی ھەرێمی کوردستان کرا. ھەروەھا بەدواچوون کرا لەسەر سەرپێچییەکانی بەنزینخانەکان و سزادانیان. 

سەرۆکی داواکاری گشتی بڕیاریدا بەئاڕاستەکردنی نوسراوێک بۆ سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران بۆ داخستنی ئەو پاڵاوگانەی بەبێمۆڵەت و بە نایاسایی کاردەکەن لە کوردستان، تا لەو رێیەوە رێگری بکرێت لە بوونی بەنزین و گازی کوالێتی نزم.