وەسفی تەمیمی بەڕێوەبەری ناحیەی قەرەتەپە رایگەیاند، درەنگانی شەوی رابردوو چەکدارانی داعش پەلاماری خاڵێکی سەر بە سوپایان لەسنووری گوندی کەشکەوڵ لە رۆژھەڵاتی ناحیەی قەرەتەپە داوە و بەھۆیەوە شەش سەرباز کوژراون و نۆ سەربازی دیکەش برینداربوون. 

راشیگەیاندووە، ھێرشەکە چەند لایەنێکبووە و لەھەمانکاتدا چەکدارانی داعش بە بۆمبی چێندراو، کەمینیان بۆ ھێزێکی پشتیووانی سوپا داناوە، کە ئەو ھێزەی سوپا لە رێگەدابوون بۆ پاڵپشتیکردن لەو خاڵە سەربازییەی کە ھێرشیکرابووە سەر.

ھاوکات سەرچاوەیەک لە ئاسایشی جەبارە - قەرەتەپە بە کوردسات نیوزی رایگەیاند، دوای ھێرشەکەی چەکدارانی داعش بۆ سەر گوندەکانی سەیف سەعد و کەشکەوڵ لە ناحیەی قەرەتەپە، سوپای عێراق و ھێزە ئەمنییەکان کێوماڵێکیان لەناوچەکەدا دەستپێکردووە.