‎لەبەرامبەر پێشھاتە سیاسییەکان، مەترسی و گەیشتن بە بنبەستی گفتوگۆکان و دوورکەوتنەوە لەیەکتری، ژینگەی سیاسی و کۆمەڵایەتیش لە عیراقدا کەوتە مەترسیییەوە.

‎یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان وەک ھەمیشە لەسەر ھێڵی گەرمی گفتوگۆ و پێکھاتن بووە بە رەوینەوەی گرژییەکان و ئاڵۆزترنەبوونی دۆخەکە.

‎دووپاتیشی دەکەینەوە کە پابەندین بە سیاسەتی حەکیمانەی سەرۆک مام جەلال و بەگەرمییەوە پێشوازی لە دەستپێشخەری و ھەموو ھەوڵە نیشتمانییەکان دەکەین کە خراونەتەڕوو بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان و گەیشتن بە کۆبوونەوەی نیشتمانی، چونکە تاکە رێگا بۆ سەقامگیری سیاسی، ئەمنی، ئابووری و کۆمەڵایەتی لێکتێگەیشتنە و لە ھەمووکات زیاتریش پێویستمان بە کاری ھاوبەش ھەیە بۆ نەھێشتنی ئاستەنگەکان.

چونکە ئەزموونەکانی رابردوو سەلماندوویانە ھاوپشتیی عێراقییەکان باشترین رێگایە بۆ زاڵبوون بەسەر ھەموو کێشەکاندا کە دێنە دێنەڕێ.