سەرۆکی دەستەی دەسپاکی ھەرێم ئاشکرایکرد، لەسەر دۆسیەی گەندەڵی، ٧٢ پلە تایبەت دروانەتە دادگا کە شەش کەسیان وەزیرن.

ئەحمەد ئەنوەر سەرۆکی دەستەی دەسپاکی ھەرێم لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، لە ماوەی پێنج ساڵی رابردوودا ٧٢ پلە باڵا و پلە تایبەت لەلایەن دادوەرانی لێکۆڵینەوەی دەستەی دەسپاکییەوە لێکۆڵینەوەیان لەگەڵدا کراوە.

لەنێو ئەوانەی لێکۆڵینەوەیان لەگەڵدا کراوە، وەزیر و سەرۆکی دەستە و بریکاری وەزیر و راوێژکار و پارێزگار و پەرلەمانتار و چەندین پلە باڵای تر ھەن، وتیشی، لێکۆڵینەوە لە ٧٩٩ دۆسێی گەندەڵیش کراوە، بەڵام تائێستا  ٤٠ دۆسیە یەکلاکراونەتەوە.