"فەھمی بورھان"سەرۆکی دەستەی گشتی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێم بە کوردسات نیوزی راگەیاند، لە عێراق ئامادەکاری بۆ ئەنجامدانی سەرژمێری گشتی کراوە، بەڵام پێویستە لە ناوچە کوردستانییەکان ھەڵسەنگاندنی وورد و بابەتی بۆ بکرێت و رەوشی ناوچەکە لەبەرچاوبگیرێت.

 وتیشی، دەبێت پێش ئەوەی بڕیار لە بابەتێکی گرنگی وەک سەرژمێری بدرێت، بە وردی مامەڵەی لەگەڵ بکرێت، چونکە ئەوە راستەوخۆ پەیوەندی بە ژیانی ھاووڵاتیانی ناوچە کوردستانییەکانەوە ھەیە.

جەختی لەوەشکردەوە، ھەر جۆرە پڕۆسەیەکی گشتگیر لەو ناوچانە ئەگەر بە تەواوی ئاسایی نەکرێتەوە، جێگەی قبوڵ نییە و مافەکانی کورد بەدی ناھێنێت، چونکە ژمارەیەکی زۆر ئاوارە ھەیە و ماددەی ١٤٠ جێبەجێنەکراوە، ئەوەش رەوشێکی گوماناوی لەسەر پڕۆسەی سەرژمێری دروستدەکات، لەبەرئەوە دەبێت ئەو بابەتە پەلەی تێدانەکرێت و دەسەڵاتی ھاوبەشی ھەردوولا بڕیار لەسەر سەرژمێری ئەو ناوچانە بدەن.