دەقی روونکردنەوەکە:


سەرجەم ھەڤاڵانمان ئاگاداردەکەینەوە کە راپرسییەکی ساختە بەناوی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە پلاتفۆرمەکانی سۆشیالمیدیا بڵاوکراوەتەوە کە بەھیچ شێوەیەک پەیوەندی بە یەکێتییەوە نییە.
یەکێتیی بۆ ھەر چالاکی و راپرسییەک کە مەبەست و یەکێتییانە بێت، ئۆرگانی تایبەتمەندی ھەیە ئەو ئەرکە لە ئەستۆ بگرێت. بە ئاشکرا لە کەناڵە فەرمییەکانەوە بانگەشەی بۆ دەکات و ھەڤاڵ، ئەندام و لایەنگرانی خۆی ئاگادار دەکاتەوە.

بۆیە لێرەوە رایدەگەیەنین لەو راپرسییە ساختەیە بەرپرسیار نین و ئامانج لێی تەنیا بەلاڕێدابردن و چەواشەکردنی ھاوڵاتییان، لێدانە لە سەرکەوتن، نوێبوونەوە و گەشەی یەکێتی.

ھەروەھا داوا لە دەزگاکانی راگەیاندن دەکەین لە حاڵەتێکی لەم شێوەیەدا، بۆ وەرگرتنی زانیاری پەیوەندی بە دەزگا فەرمییەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانەوە بکەن تاوەکو ھەواڵی ھەڵە و چەواشەکارانە بڵاونەکەنەوە.

لەگەڵ رێزدا 
مەکتەبی رێکخستنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان 
٢٧ی تەممووزی ٢٠٢٢