بایدن و ئەردۆغان پەیوەندییەکی تەلەفۆنیان ئەنجامدا
کوردسات نیوز
٢٨ی حوزەیرانی ٢٠٢٢
ئەردۆغان لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا بەر لە بەڕێکەوتنی بۆ مەدرید رایگەیاند، پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ جۆبایدن ئەنجامداوە و سبەینێش دەچێتە مەدرید، چی لەدەستبێت دەیکات بۆ دەستبەرکردنی ماف و بەرژەوەندییەکانیان و تێڕوانینەکانیان لە بارەی پەیماننامەی بەرەنگاربوونەوەی گروپە تیرۆریستییەکان دەخەنەڕوو.
جەختیشی کردەوە ھەڵوێستەکانیان لەبارەی دۆسیەی تیرۆر گۆڕانکاری بەسەردا نەھاتووە و لە گفتوگۆکان ئەنجامیان دەوێت نەک قسەی بەتاڵ، وتیشی، ئەگەر سوید وفینلەندا دەیانەوێت ببنە ئەندامی ناتۆ پێویستە ھەستیارییەکانی تورکیا لەبەرچاو بگرن و کاری جدی بکەن بۆ بەرەنگاربوونەوەی گروپە تیرۆریستییەکان.