قوباد تاڵەبانی: دەبێت ئەوپەڕی ھەوڵ بدەین بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی دیاردەی چەکداری
٢٨ی حوزەیرانی ٢٠٢٢
قوباد تاڵەبانی لە پەیامێکدا بڵاویکردووەتەوە، بەیانی ئەمڕۆ ھەواڵی ڕووداوێکی دڵتەزێن ڕایچڵەکاندین کە بە داخەوە ھەواڵی شەھیدبوونی ھەردوو مامۆستای زانکۆی سەڵاحەدین "د. کاوان ئیسماعیل" و "د. ئیدریس حەمە خانی" بوو.
ڕاشیگەیاندووە، ئیدانەی ئەو کردەوەیە دەکات و دەستخۆشی لە ھێزە ئەمنیەکان دەکات کە توانیان ئەو تۆمەتبارە دەستگیر بکەن و ڕووبەڕووی یاسای بکەنەوە تا بە سزای خۆی بگات.
دووپاتیشیکردووەتەوە، دەبێت ئەوپەڕی ھەوڵ بدرێت بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی دیاردەی چەکداری و ھەر جۆرێک لە جۆرەکانی توندوتیژی.