دوو ڕۆژ ئاوی خواردنەوە لەکەرکوک دەبڕدرێت
کوردسات نیوز
٢٧ی حوزەیرانی ٢٠٢٢
لەلێدوانێکیدا ھیشام محەمەد وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی ئاوی کەرکوک بە کوردسات نیوزی ڕاگەیاند، بڕینی کارەباکە لەکەناڵی سەرەکی دابینکردنی ئاوەوەیە لەدووبز.
ڕونیکردەوە لە ڕۆژانی سێشەممە و چوارشەممە کاری سیانە لە ھێڵەکانی کارەبا دەکرێت و بەو ھۆیەشەوە لە ڕۆژی یەکەم بۆ ماوەی شەش سەعات و لە ڕۆژی دوەم بەتەواوەتی کارەبا دەبڕێت و بەوەش ناتوانن ئاو بۆ گەڕەکەکانی کەرکوک دابین بکەن و تەنگژەی ئاویش سەر ھەڵدەدات.
وتیشی داواکارین ھاوڵاتیان لەماوەی ئەو دوو ڕۆژەدا کەمتر ئاو بەکار بهێنن. وتیشی لەئێستادا سەرچاوەی ئاوی خواردنەوەی کەرکوک ھەردوو قۆناغی یەکەم و دووەمی پرۆژەی ئاوی کەرکوکە کە بەھەردوو قۆناغەکە ٣٤٠٠٠ مەتر سێجا ئاو لەسەعاتێکدا بۆ شاری کەرکوک دابین دەکات و ئەگەر کێشەی کارەبای نیشتمانی نەبێت و ئاویش لە کەناڵی سەرەکی دوبزەوە بۆ پڕۆژەکان دابین بکرێت ھیچ کێشەیەکی ئاو لەکەرکوک بوونی نابێت.



