بە پاڵپشتی میدیایی دەزگای میدیایی کوردسات ئەمڕۆ لوتکەی سلێمانی بەڕێوەدەچێت
محەمەد رزگار
١٧ی ئەیلوولی ٢٠٢٦
بە پاڵپشتی میدیایی دەزگای میدیایی کوردسات ئەمڕۆ لوتکەی سلێمانی بەڕێوەدەچێت و بۆ ماوەی دوو رۆژ بەردەوام دەبێت.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، 17ـی ئەیلولی 2026، بە دروشمی "ئاراستەکردنی سەرمایە بەرەو گەشەی بەردەوامی خانوبەرە و پیشەسازی"، کارەکانی "لوتکەی سلێمانی 2026" (Slemani Summit 2026) لە هۆتێل گراند میلینیۆم لە شاری سلێمانی دەستیپێدەکات، کە بۆ ماوەی دوو رۆژ (17 و 18ـی ئەیلول) بەردەوام دەبێت.
بەرنامەی رۆژی یەکەم: پێنجشەممە:
9:30 بۆ 10:00 تۆمارکردنی ناوی بەشداربووان.
10:00 بۆ 10:30 بەسەرکردنەوە و گەشتێک بەنێو پێشانگای کۆمپانیا، بانک و کارگەکاندا.
10:30 بۆ 11:35 رێوڕەسمی دەستپێک و وتاری لێپرسراوان:
وتەی بەخێرهاتن، سرودی نیشتمانی و دەقیقەیەک وەستان بۆ گیانی شەهیدان.
وتەی سەرۆکی لوتکەی سلێمانی.
وتەی نزار ئامێدی، سەرۆک کۆماری عیراق.
وتەی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان.
وتەی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان.
11:35 بۆ 12:30 پانێڵی یەکەم "تێڕوانینی ستراتیجی بۆ کەرتەکانی خانووبەرە، بانکەکان، پیشەسازی".
بەشداربووان: دانا عەبدولکەریم (وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن)، د. دارا رەشید (وەزیری پلاندانی هەرێمی کوردستان)، عەلی عوسمان (بریکاری وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی).
12:30 بۆ 1:00 گفتوگۆی بەشداربووان.
2:00 بۆ 2:50 پانێڵی دووەم: "بازاڕی خانووبەرە لە هەرێم، لە نێوان گەشەی خێرا و مەترسییە داراییەکان.
بەشداربووان: ئامانج جەلال (بەڕێوەبەری گشتیی وەبەرهێنانی سلێمانی)، مستەفا حاجی خەیروڵڵا (خاوەنی کۆمپانیای حاجی سەلام)، رابەر تەڵعەت (بەڕێوەبەری ناوەندی توێژینەوەی سبەی)، د. پێشەوا عومەر (خاوەنی کۆمپانیای گەردین).
3:30 بۆ 4:20 پانێڵی سێیەم: "لە ئابوری کاشەوە بۆ گشتگیری دارایی، پارەدانی ئەلیکترۆنی"
بەشداربووان: رامی خەفاش (بانکی ئەهلی عیراقی)، عەمار میرزا (سەرۆکی جێبەجێکاری گروپی کۆمپانیاکانی عەمار)، د. هاوڕێ کەمال (راوێژکاری یاسایی وەزارەتی دارایی و نوێنەری بانکی نیشتمان)، ساڤۆ بەختیار (بەڕێوەبەری ستراتیجی لە ئاسیا پەی).
4:45 بۆ 5:35 پانێڵی چوارەم: "زەوی و رەهنی خانووبەرە و قەرز: پاڵپشتی دارایی بانکەکان بۆ پڕۆژەکان" بەشداربووان: د. سعد عبدالقهار الشیخ (سەنتەری نێودەوڵەتی دارایی و بازرگانی)، سەلاح هەدمی (بانکی بەغداد)، مەی اسماعیل (نوێنەری بانکی EBRD)، هەندرێن عەلی بارام (کۆمپانیای هیوا ڕەئوف).
لە رۆژی دووەمیشدا چەندین پانێڵ و گفتوگۆی دیکە بەڕێوەدەچێت.



