باجی گومرگیی ترەمپ هەڕەشە لە پەکین و نیودێلھی دەکات
سەوسەن سەید
١٧ی ئەیلوولی ٢٠٢٦
ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا پاکێجێکی نوێی سزای فراوانی پەسەند کرد کە ئامانج لێی زیادکردنی گوشارەکانە بۆ سەر روسیا بەهۆی جەنگی ئۆکرانیاوە، و پڕۆژەیاساکەی رەوانەی لای دونالد ترەمپ کرد بۆ ئیمزاکردنی.
ئەنجومەنی نوێنەران کە کۆمارییەکان زۆرینەی تێیدا پێکدەهێنن، بە زۆرینەی 262 دەنگ بەرانبەر 159 دەنگ پڕۆژەکەی پەسەند کرد، کە ئەمەش گەورەترین جووڵەی یاسادانانی ئەمریکایە دژی موسکۆ لە دوای گەڕانەوەی ترەمپ بۆ کۆشکی سپی.
پێشتر ترەمپ جەختی کردبووەوە کە یاساکە ئیمزا دەکات بۆ ئەوەی بچێتە باری جێبەجێکردنەوە، ئەوەش دوای ئەوەی مانگی رابردوو ئەنجومەنی پیران بە زۆرینەی 86 دەنگ بەرانبەر 11 دەنگ پەسەندی کردبوو.



