حکومەتی عێراقیش بەھۆی ئەو شەپۆلی خۆڵبارینەوە پشووی رەسمی لەسەرجەم فەرمانگە حکومییەمان جگە لە خزمەتگوزارییەکان بۆ رۆژی دوو شەممە راگەیاند، وەزارەتی پەروەردەش ئەو تاقیکردنەوانەی دواخست کە دەکەونە رۆژی دوو شەممەوە.

وەزارەتی گواستنەوەی عێراقیش گەشتە ئاسمانییەکانی لە فڕۆکەخانەکان راگرت تا ئەو کاتەی کەشوھەوا ئاسایی دەبێتەوە.

کەشناسی ئێرانیش لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، شەپۆلێکی خۆڵبارین لە سنورەکانی ھەرێمی کوردستانەوە روو لە پارێزگاکانی کرماشان و سنە و ورمێ دەکات و دواتر زۆربەی ناوچەکانی وڵاتەکە دەگرێتەوە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، شەپۆلەکە تا رۆژی چوارشەممە بەردەوام دەبێت و لە ھەندێک ناوچەش پلەی گەرما ١٣ پلە بەرزتردەبێتەوە.