راگەیاندنی سەرۆکایەتی ھەرێمی کوردستان ھەواڵێک رەتدەکاتەوە
کوردسات نیوز
٢٢ی ئایاری ٢٠٢٢
نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆکایەتی ھەرێمی کوردستان لە روونکردنەوەیەکی لەبارەی ھەواڵێک بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەکرد، گوایە نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکایەتیی ھەرێمی کوردستان لە ڕاگەیانراوێکدا باسی لە داواکارییەکی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان بۆ ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی کردووە بۆ ناوبژیکردنی نێوان ھەولێر و بەغداد.
راشیگەیاندووە، دووپاتی دەکەنەوە ئەو ھەواڵە بە تەواوی ناڕاست و دروستکراوە و ھیچ لێدوان و ڕاگەیەنراوێکی وا لە نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکایەتیی ھەرێمی کوردستان دەرنەچووە.



