logoLIVE
  • ڕاپۆرت
  • بیروڕا
  • بەرنامەکان
logo

هەواڵ

-

نێچیرڤان بارزانی: داهاتی هەرێم بۆ هەموو خەڵكی كوردستانە

نێچیرڤان بارزانی: داهاتی هەرێم بۆ هەموو خەڵكی كوردستانە

٢٢ی ئایاری ٢٠٢٢

 

نوێترین هەواڵەکان

img
کوردستان٤ سەعات لەمەوبەر

  رێكخراوی سی پی تی: رۆژی سێشەممە توركیا 72 جار بۆردومانی سنووری گارەی کردووە

رێكخراوی سی پی تی ئەمریكی رایگەیاند، دوانیوەڕۆی رۆژی سێشەممە توركیا 72 جار بۆردومانی گوندەكانی سنووری بەری گارەی لە قەزای ئامێدی كردووە و بەهۆیەوە، دەیان دۆنم زەوی كشتوكاڵی و بەشێك لە مزگەوتی یەكێك لەو گوندانە سووتاون.

كامەران عوسمان، لێپرسراوی دیسكی مافی مرۆڤ لە رێكخراوی CPT ئەمەریكی بڵاویكردەوە، دوانیوەڕۆی دوێنێ، سوپای توركیا 72 جار بۆردومانی گوندەكانی " دێڕەشێ، گرگاشێ، مژێ، كەفنە مژێ و سپیندارێ"ـی لە سنووری بەری گارە لە قەزای ئامێدی كردووە.

ئەوەشی خستووەتەڕو، بەهۆی بۆردومانەكانی توركیاوە دەیان دۆنمی زەوی كشتوكاڵی لە سنوورەكە و بەشێك لە مزگەوتی گوندی دێڕەشێ سووتاوە.

ئەو لێپرسراوە ئاماژەی بەوەشداوە، لە كاتی بۆردومانەكانی توركیا، گەریلاكانی پەكەكە بە فڕۆكەی بێ فڕۆكەوان هێرشیان كردووەتەوە سەر بارەگای سوپای توركیا لە گوندی "سگیرێ"، بەڵام بەر لە گەیشتنی بە ئامانجەكەی تەقێندراوەتەوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
img
کوردستان٦ سەعات لەمەوبەر

ئاگادارییەك لەسەنتەری فریاكەوتنی خێرای تەندروستی سلێمانیەوە

سەنتەری فریاکەوتنی خێرای تەندروستی سەربە بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی ئاگاداری هاووڵاتیان دەکاتەوە کە بەهۆی چاکسازی تەکنیکی لە سیستەمەکاندا، هێڵی گەرمی ژمارە 122 لە کاتژمێر 12:00ی شەو تا کاتژمێر 7:00ی بەیانی لەکار دەکەوێت.

خزمەتگوزاری ڤێگرەوە دابین کراوە:

لە ماوەی لەکارکەوتنی خەتی سەرەکیدا، هاوڵاتیان دەتوانن لە حاڵەتی فریاکەوتن و کارەساتەکاندا پەیوەندی بە ژمارە جێگرەوەکان بکەن کە بریتین لە :

  • ٠٧٧٠١٩٤٩٠٩٠
  • ٠٧٧٠١٩٤٩١٩١
  • ١٠٠

سەنتەری فریاکەوتنی خێرا جەختی لەوە کردوەتەوە کە ئەم ژمارانە بە شێوەیەکی بەردەوام 24کاتژمێر لە خزمەتی هاوڵاتیاندان و هیچ تێچووێکیان نییە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
img
جیهان٩ سەعات لەمەوبەر

چارەنووسی شەڕی غەززە لە نێوان ئیسرائیل و حەماسدا نادیارە

دوای ئەوەی سەرۆکی ئەمریکا دۆناڵد ترەمپ کۆتاییهاتنی شەڕی 12 رۆژەی نێوان ئێران و ئیسرائیلی راگەیاند، چارەنووسی شەڕی غەززە لە نێوان تەل ئەبیب و بزوتنەوەی حەماس هێشتا نادیارە.

دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا، رۆژی دووشەممە رایگەیاندبوو کە گەیشتوونەتە رێکەوتنێک بۆ ئاگربەستی تەواو لە نێوان ئیسرائیل و ئێراندا.

بەڵام ئاگربەستەکەی نێوان تاران و تەل ئەبیب زۆر درێژەی نەکێشا، چونکە هەردوو لا تۆمەتی پێشێلکردنی رێکەوتنەکەیان خستە ئەستۆی یەک و هەڕەشەیان لە هێرشکردنە سەر یەک کرد.

سەرۆکی ئەمریکی ئەمڕۆ سێشەممە لە لێدوانێکی نوێدا رایگەیاند کە هەردوو ئیسرائیل و ئێران ئاگربەستەکەیان پێشێل کردووە کە پێشتر رایگەیاندبوو، و وتیشی کە "رازی نیم لە هیچ کامیان، بەتایبەتی ئیسرائیل".

هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە بەردەوامن:

فریاگوزار و دانیشتووانی غەزە رایانگەیاندووە، کە تەنای ئەمڕۆ سێشەممە، هێزەکانی ئیسرائیل بەلایەنی کەمەوە 40 فەلەستینییان لە ئەو ناوچەیە کوشتووە و فەرمانی گواستنەوەی نوێیان بۆ دانیشتووانەکە دەرکردووە.

بەپێی راپۆرتێکی سکای نیوز؛ رێکەوتنەکەی نێوان ئێران و ئیسرائیل هیوایەکی بۆ فەلەستینییەکان گەڕاندووەتەوە کە شەڕی نێو شار و ناوچەی ئەوانیش کە زیاتر لە 20 مانگە بەردەوامە، کۆتایی پێبێت. کە بووەتە هۆی کوژران و ئاوارەکردنی زۆرێک لە دانیشتووانی ناوچەکە.

سەرچاوەکانی نزیک لە حەماس بە رۆیتەرزیان راگەیاندووە؛ چەند هەوڵێکی نوێ بۆ دووبارە دەستکردنەوە بە گفتوگۆ هەیە لە فەلەستین.

سەرچاوەکان رایانگەیاندووە؛ کە حەماس ئامادەیە بۆ گفتوگۆکردن لەسەر هەر پێشنیارێک کە "کۆتایی بە شەڕەکە بهێنێت و کشانەوەی ئیسرائیل لە غەزە جێبەجێبکات".

فەڕەنسا و ئەڵمانیا داوای ئاگربەست دەکەن لە غەززە:

سەرۆکی فەرەنسا ئیمانوێل ماکرۆن، ئەمڕۆ سێشەممە، کاتژمێرێک دوای راگەیاندنی ئاگربەستی نێوان ئێران – ئیسرائیل، جەختی لەسەر گرنگی گەیشتن بە ئاشتی لە غەززە کردەوە.

ماکرۆن لە سەردانێکی رەسمیدا بۆ ئۆسلۆ رایگەیاند: "سەرەڕای ئەوەی لە ئێران رودەدات، جەخت لەسەر پێویستی گەیشتن بە ئاگربەست لە غەزە و دووبارە دەستپێکردنەوەی گەیاندنی یارمەتی مرۆیی دەکەمەوە".

لە لایەکی ترەوە، فریدریش میرتس سەرۆکوەزیرانی ئەڵمانیا رایگەیاند، "کاتەکە هاتووە" بۆ گەیشتن بە ئاگربەست لە غەززە.

چارەنووسی غەززە "نادیارە"

رۆژنامەی "تایمز" ئاماژەی بەوە کرد کە شەڕ لە حەوتی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٣ەوە بەردەوامە، لەوانەیە هەندێک لەبیریان چووبێت، بەڵام هێشتا بەردەوامە و هیچ کۆتاییەکی روونی نییە.

دوای راگەیاندنی ئاشتی لە نێوان ئێران و ئیسرائیل، هاووڵاتیان و بەشێک لە بەرپرسان لە ناوخۆی ئیسرائیل داوایان کرد، کە ئیدارەی ناتانیاهۆ سود لە دەرفەتەکە وەربگیرێت بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕی غەززە و گەڕاندنەوەی بارمتەکان.

لەم چوارچێوەیەدا، سەرۆکی ئۆپۆزیسیۆنی ئیسرائیلی یائیر لاپید داوای کۆتاییهێنان بە هێرشە سەربازییەکەی سەر غەززەی کرد. لەسەر پلاتفۆرمی "ئێکس" نووسی: "ئێستا غەززە. کاتەکە هاتووە بۆ کۆتاییهێنان بەوێش. بارمتەکان بگەڕێننەوە، شەڕەکە کۆتایی بهێنن".

هەروەها کەسوکاری بارمتە ئیسرائیلییەکان داوای وەستاندنی دەستبەجێی شەڕی غەزەیان کرد. لە راگەیەندراوێکی مەکتەبی خێزانەکانی بارمتە و ونبووەکاندا هاتووە: "داوا لە حکومەت دەکەین کە بەشداری گفتوگۆیەکی بەپەلە بکات کە ببێتە هۆی گەڕاندنەوەی هەموو بارمتەکان و کۆتاییهێنان بە شەڕەکە".

لە راگەیەندراوەکەدا هاتوو: "ئۆپەراسیۆنە 12 ڕۆژییەکە لە ئێران کۆتایی پێهات - ئێستا کاتی کۆتاییهێنان بە شەڕە 627 ڕۆژییەکە".

بەڵام سموتریچ وەزیری داراییی ئیسرائیل، کە بە بۆچونە توندەکانی لەسەر حەماس بەناوبانگە، دژ بەو بۆچونانە رایگەیاند: "ئێستا بە هەموو هێزمانەوە بەرەو غەزە دەڕۆین، بۆ تەواوکردنی ئەرکەکە: لەناوبردنی حەماس و گەڕاندنەوەی بارمتەکانمان".

وەزارەتی تەندروستی غەزە رۆژی دووشەممە بڵاویکردەوە، کە ژمارەی کوژراوان لە ناوچەکە گەیشتووەتە 55،998 کەس، کە زۆربەیان ژن و منداڵن.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
Kurdsat News logo
کوردسات نیوز

کوردسات نیوز پلاتفۆرمێکی هەواڵی کوردییە، ڕوماڵی ڕاستەوخۆی ڕووداوە ناوخۆیی و ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکان دەکات بە تایبەتی هەواڵەکانی هەرێمی کوردستان.


هەواڵڕاپۆرتبیروڕابەرنامەکانتەندروستیفەرهەنگیڤیدیۆ

سەردانی پێگەکانی ترمان بکە
کوردساتڤۆیس ئۆف کوردساتدەنگی کوردساتکوردبین
Social MediasSocial MediasSocial MediasSocial Medias
|
کوردسات نیوز ©️ ٢٠٢٥. هەموو مافەکان پارێزراوە.