لە رێوەڕەسمەکەدا ھەر یەکە لە نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان و وەزیری پێشمەرگە وتاریان پیشکەشکرد و تەئیکیدیان لە گرنگی کۆلێژی سەربازیی قەڵاچوالان کردووە بۆ پێگەیاندنی ئەفسەران لە ھەرێمی کوردستان و عێراق.

عەمید سەڵاح زاھیر محەمەد راگری کۆلێژی سەربازیی قەڵاچوالان لە مەراسیمەکەدا رایگەیاند، کۆلێژی سەربازی قەڵاچوالان لە ساڵی ١٩٩٢ بە ھەوڵ و تێکۆشانی سەرۆک مام جەلال دامەزرا و یەکێکە لە دەستکەوتەکانی یەکێتی و گەلەکەمان.

وتیشی، ئەم خولە جیاواز لە خولەکانی پێشوو لە ھەردوو رەگەز پێکھاتوون و ژمارەیان ٥٠٣ خوێندکارە و ماوەی دوو ساڵ و نیو و ھەندێکیان زیاتر لە دوو مانگ لە مەشقدا بوون.