"مستەفا چاو ڕەش" لێپرسراوی ھێزەکانی ٧٠ی پێشمەرگە لە لێدوانێکدا بۆ رۆژنامەنوسان رایگەیاند، ھاتنی نێچیرڤان بارزانی ھەنگاوێکی باشە بۆ ئەوەی ئەو ھەموو گرفتەی لە ھەرێمی کوردستان و لەنێوان لایەنەکاندا ھەیە بە تایبەتی لەنێوان یەکێتی و پارتی چارەسەر بکرێن.

ڕاشیگەیاند، لە نێوان ھەرێم و عێراقیش کێشە زۆرە و پێویستە لایەنەکان بە یەک لیست بچنە بەغداد.

وتیشی، تاكو زووتر كۆببنەوە بۆ رەوەشی هەرێمی كوردستان باشترە.