گەیلان بۆتانی پەیامنێری کوردسات نیوز رایگەیاند، تورکیا بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان کامپی مەخموور کە ئاوارەکانی کوردستانی باکوری تێدانیشتەجێن بۆردومان کرد، بۆردومانەکە خانووەیەکی نیشتەجێبوونی کردووەتە ئامانج.

وتیشی، بەپێی زانیارییەکان بە ھۆی بۆردومانەکەوە نۆ کەس کە لە خانووەکەدا بوون بریندار بوون و رەوشی چوار لە بریندارەکان خراپە و چەند ئۆتۆمبێلێکیش کە لە دەوروبەری خانووەکە بوون زیانیان بەرکەوتووە.

راشیگەیاند، بریندارەکان گەیاندراونەتە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی شاری موسڵ بۆ چارەسەرکردن.

پەیامنێری کوردستا نیوز ئاماژەی بەوەشکرد، بە بەردەوامی فڕۆکەی چاودێری و جەنگی تورکیا بە ئاسمانی کامپی مەخموور دەسورێنەوە، ناوە ناوە کامپەکە بۆردومان دەکەن.