غوڵام رەزا شەھبازی بەڕێوەبەری گشتیی کۆنترۆڵکردنی قەیران لە پارێزگای کرماشان رایگەیاند، بەھۆی ئەو شەپۆلە خۆڵبارینەی رووی لە ناوچەکە کردووە، رەوشی کەشوھەوای شارەکانی کرماشان و سەرپێڵی زەھاو و گیلان غەرب چوونەتە حاڵەتی قەیرانەوە، ئاماژەی بەوەشکرد، ھەر بەو ھۆیەوە سەرجەم خوێندندگەکانی پارێزگای کرماشان بۆ ئەمڕۆ داخراون.

ھاوکات ئاژانسی ھەواڵی ئیسنا بڵاویکردووەتەوە، گەشتە ئاسمانییەکانی فڕۆکەخانەی مێھرئابادی تاران بۆ ئیلام بەھۆی خۆڵبارینەوە راگیراون و چەند گەشتێکی ئاسمانی دیکەش ھەڵوەشێنراونەتەوە.