پەیامنێری کوردسات نیوز رایگەیاند، فڕۆکەی جەنگی بناری خاڵخاڵانی لە سنوری ناحیەی ئاغجەلەر بۆردومان کردوە، ئەوەش بۆیەکەمجارە بەبیانوی بارەگای پەکەکە ئەو سنورە بۆردومان بکرێت.

ھێمن بەھجەت بەڕێوەبەری ناحیەی ئاغجەلەر بە کوردسات نیوزی راگەیاند، بۆردومانەکەی بناری خاڵخاڵان ئۆتۆمبێلێکیان کردووەتە ئامانج و پێنج قوربانی لێکەوتووەتەوە، دوو ھاوڵاتی مەدەنیش لە ناو قوربانییەکاندان. 

وتیشی، بۆردومانەکە لەلایەن دوو فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانەوە ئەنجام دراوە.