پاڵەوانەتییەکە کە (٩) ڕۆژ بەردەوام بوو، ئەمڕۆ دوایارییەکانی بەڕێوەچوو و تیایدا پێنج شەترەنجزان بوونە پاڵەوانی پاڵەوانەتییەکە.

لە مەراسیمێکیشدا خەڵاتەکان کە بریتی بوون لە خەڵاتی یەکەم تا پێنجەم بەخشرایە پێنج پاڵەوانی پاڵەوانەتییەکە و خەڵاتی تایبەت بەخشرایە (ئارۆ کەمال) بەشداربووییەکی پاڵەوانەتییەکە و خەڵاتی سوپاس ‌و پێزانین بەخشرایە ئەکادیمیای فیشەر.

جێی باسە ئەم پاڵەوانیەتییە بەڕێوەبەرایەتی وەرزشی سلێمانی لەسەر بودجەی پایتەختی ڕۆشنبیری ئەنجامیدابوو، ھەروەک بەڕێوەبەرایەتی وەرزشی سلێمانی سوپاسی ئەکادیمیای فیشەر بۆ یاری شەترەنج دەکات بۆ دابینکردنی ھۆڵەکەیان.

 

وێنە: خانەوادەی ئارۆ کاتێک سەیری سەرکەوتنی کوڕەکەیان دەکەن